ژنانی گەڕەکێک بەبەرد و دار تیمێکی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبایان ڕاونا

کوردستان 13/10/2021

چاودێر

ژنانی گەڕەکی شەهیدان لەشاری هەولێر بەبەرد و دار تیمی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبایان لەگەڕەکەکەیان دەرکرد.

 

پاشئەوەى تیمی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا چوونە گەڕەکی شەهیدانی هەولێر، لەلایەن ژنانی گەڕەکەکەوە دەرکران.

 

ئەو ژنانە دار و بەریان پێبوو تیمەکانیان ڕاونا، بەهۆیئەوەی چەندین ساڵە ئەو گەڕەکە لەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک قیرکردنی گەڕەکەکەیان بێبەشن و قوتابخانەشیان نییە.

 

دانیشتووانی ئەو گەڕەکە داواکارن خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیانی بۆ دابینبکەن، پاشان ئەو تیمانە بگەڕێنەوە.