کۆمسیۆن: گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردندا هاتووە
عێراق 13/10/2021
چاودێر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی نیشتیمانیی عێراقدا هاتووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و ٥٤٧ وێستگە بەدەست جیاکرانەوە، گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھات.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەنجامە بەراییەکان بڵاوکرانەوە و ئێستاش گۆڕانکاری زۆر بەسەر ئەنجامەکاندا هاتووە.