میدیای پەکەکە: عەزیز وەیسی فەرمانی شەهیدکردنی گەریلاکانی دەرکردوە

جیهان 13/10/2021

ئاژانسی هەواڵی هاوار ئاشکرایدەکات، عەزیز وەیسی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی زێرەڤانی پەدەکە فەرمانی شەهیدکردنی پێنج گەریلاکەی خەلیفای دەرکردووە و چەکدارانی ڕۆژیش فەرمانەکەیان جێبەجێ کردووە.
ڕۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠٢١ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، تیمێکی حەوت کەسیی گەریلاکانیان لە شەوی ٢٨ی ئاب لە ناوچەی خەلیفان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی پەدەکەوە و لەئەنجامدا پێنج گەریلایان شەهیدبوون.
ئاژانسی هاوارنیوز ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا لەزاری سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، ئاشکرایکردووە عەزیز وەیسی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگەی پەدەکە بەناوی دلۆڤان ڕووباری، فەرمانی هێرشکردنە سەر ئەو گەریلایانەی دەرکردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، چەکدارانی ڕۆژ و هێزەکانی دیکەی پەدەکە فەرمانەکەیان جێبەجێکردووە و لەنزیک ئاوی زاپ بۆسەیان بۆ تیمە گەریلاکە داناوە و هێرشیانکردوونەسەر.
ئاژانسی هاوار ناوی ژمارەیەک لەو چەکدارانەی ڕۆژی بڵاوکردووەتەوە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە...