(لە نێوان لەخەوماو مەسەلەی ویژداندا!) بڵاوکرایەوە

رۆشنبیری 12/10/2021



(لە نێوان لەخەوماو مەسەلەی ویژداندا!) كتێبێكی قەوارە بچووكەو لە دووتوێی (112) لاپەڕەدا كە برای شاعیرو نووسەر (ئازاد تۆفیق) نووسیویەتی و بە چاپی گەیاندووە، كەوتە بەر دیدەی خوێنەران. 
لەم كتێبەدا هاتووەكە: شیعر، ئەفسانە، داستانەكان، حیكایەتی گوێئاگردان، چیرۆك و رۆمانەكان، هەر هەموویان دەچنە خانەی ئەدەبەوەو بەرهەمی هزری مرۆڤن لە كۆمەڵگەیەكی دیاریكراو و لە قۆناغێكی تایبەتیدا.
ئەمەش مانای وایە هەر میللەتەو ئەدەبی تایبەتی خۆی هەیە، كە سیماو خەسڵەتە فەرهەنگی و كولتوورییەكانی ئەو میللەتەی لە خۆگرتووە، كە تیایدا سەرهەڵئەدات، بۆیە ئەوكەسانەی كە سەرقاڵی نووسینەوەی مێژووی ئەدەبن، هەمیشە لە پۆلێنكردنا ئەدەبیان بەسەر میللەتانی دنیادا دابەشكردووە، دیارە بەم كارەیشیان دوو ئەركی زۆر گرنگیان ئەنجامداوە.