جارێكی دیكە دادگاییكردنی دووان لەدەستگیكراوانی بادینان دواخرا

کوردستان 12/10/2021

چاودێر:
جارێكی دیە دادگایكردنی  هەر یەك لە  بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی دەستگیركراوانی بادینان بۆكاتێكی دیكە دواخرا.

ئەمڕۆ  سێشەمە تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان  لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، چاوەڕوانی ئازادكردنی هەردوو دەستگیركراو بەدەل بەرواریو ئومێد بەڕۆشكی بوون، بەڵام  جارێكی دیكە پڕۆسەی دادگاییكردنەكە دواخرا.

  تیمی پارێزەران  ئاماژە بەئەوەش دەكەن، پاساوی دواخستنی دادگا ئەوەیە دادوەرەكە تێستی دووەمی كۆڕۆنای نەكردووە، كە ئەو پاساوانە تەنها بۆ ئەوەیە زیاتر گیراوان بهێڵنەوە لەزیندان، چونكە هیچ بەڵگەیەك یان شاهێدێك نیە بیسەلمێنێت كە ئەوانە تاوانبارن لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێكییان لەئەستۆ نییە.
 ئەمە لەكاتێكدا لەماوەی ڕابردوودا چەندین جاری تر دادگایكردنی ئەو چالاكوانانە بەبیانوی جیاواز دواخراوە.

 ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە، ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێك دەستگیركراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج لەو دەستگیركراوانە دەركردوە.