رێژەی بەشداری كردن لە پرۆسەی دەنگدان 41% بوە لەعیراق

عێراق 11/10/2021


ئەمرۆ دووشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لەعیراق بڵاویكردەوە بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان رێژەی بەشداری كردنی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان لەسەر ئاستی عیراق بریتیە لە 41% وزۆرترین رێژەی بەشداری كردن لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە گەیشتوەتە 54% .
كۆمسیۆنی باڵا لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە ، ئەو رێژەیە لە كۆی ژمارەی ئەو وێستگانە ئەژماركراون كە گەیشتوەتە دەستمان كە بریتیە لە 94% ناوەندەكانی دەنگدان 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان زیاتر لە 9 ملیۆن كەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كردوە.
ئاشكراشی كردوە زۆرترین رێژەی بەشداری كردن لە پارێزگای دهۆك بوە و 54% ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەكەیان كردوە و لە دوای دهۆك پارێزگای سەڵاحەدین بە پلەی دووەم هات و 48% دەنگدەران بەشداری پرۆسەكەیان كردوە.
رۆژی یەكشەممە 10/10 كاتژمێر حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدان لە تەواوی عیراق دەستی پێكرد