سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئەرکی خۆمان بەجێهێنا

عێراق 10/10/2021

چاودێر

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و ستایشی دەنگدەران و ئەو لایەنانەش دەکات کە رۆڵیان هەبووە لە پرۆسەکەدا.


دواى کۆتاییهاتنی پرۆسەى هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی، سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام. 


هەروەها نوسیویەتی، زۆر سوپاس بۆ گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و مەرجەعییەتی ئاینی".