نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
چاودێر
دوای ئەوەی نرخی نەوتی برێنت هەفتەی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕەکان گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمەریکاش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی 11 ی ساڵی 2014ـەوە.
ڕۆژی هەینی نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمەریکا بە \رێژەی 2٪ بەرز بووەوە و گەیشتە سەروی 80 دۆلار کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 2014.
هەروەها نەوتی برێنتیش ئاستێکی نوێی تۆمار کرد و ڕۆژی هەینی بە ڕێژەی 1.7٪ بەرز بووەوە هەر بەرمیلێک بە 83 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی جۆرەکانی دیکەی وزە. وەک: گازی سروشتی و خەڵوز و کارەبا کە ئەوانەش بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.