بۆ ئەوەی زمانی کوردی زیاد نەکات پەرلەمانی تورکیا هەموو زمانەکانی وەرگێڕانی سڕینەوە

جیهان 08/10/2021

چاودێر

 

پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەوەی وەرگێڕانی زمانی کوردی زیاد نەکات، هەموو زمانەکانی دیكەی وەرگیڕانی لابرد، بە زمانی ئینگلیزیشەوە.


مێراڵ دانش، سەرۆکی فراکسۆنی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا، ماوەیەك لەمەوبەر ڕەخنەی توندی لە جێگیرنەکردنی وەرگێڕی زمانی کوردی گرت و داوای كرد لە پەرلەمانەوە ئەو كارە بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە بڕیارێك هەموو زمانەکانی دیكەش بۆ وەرگێڕان وەک زمانەكانی فەڕەنسی، ڕوسی و ئینگلیزی لابران.


سەرۆکی فراکسۆنی هەدەپە دوای بڕیارەكەی پەرلەمان، جارێکی دیكە ڕەخنەی گرت و دەڵێت، تەنیا بۆ ئەوەی زمانی کوردیی زیاد نەکرێت، هەوو ئەوانی تریشتان لابردووە.
ژمارەی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی توركیا 56 پەرلەمانتارە و تائێستاش زمانی كوردی لە دەستووری وڵاتەكە دانپێدانراو نیە.