دۆرتمۆند، پێشنیازی دەستەوارەیەكی نوێ‌ بۆ هالاند دەكات

وەرزش 07/10/2021

رۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامادەیە بە زیادكردنی دوو بەرامبەركردنی موچەكەی هالاند بەمەبەستی مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەكەدا. 
ئاس رایگەیاند، یانە ئەڵمانیەكە ئامادەیە موچەی یاریزانەكە بكاتە 15 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و بەم دەستواترەیەش یانەكە دەیەوێت پارێزگاری لەو یاریزانە بكات و لە ریزەكانی خۆی بیهێڵێتەوە، لە ئێستادا زۆرێك لە یانە زەبەڵاحەكانی ئەوروپا لەسەر هێڵن بۆ كڕینی ئەو یاریزانە وەك یانەكانی ریاڵمەدریدی ئیسپانی و مان سیتی و چێڵسی ئینگلیزی.