لەسەدا ٨٧ی دەنگدەران کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە

عێراق 07/10/2021

چاودێر

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەنوێترین ئاماریدا ئاشکرایکرد، لەسەدا ٨٧ی دەنگدەرانی عیراق کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆن، ١٧ ملیۆن کارتی دەنگدان دروستکراوە، بەڵام نزیکی ١٥ ملیۆنی دراوەتەوە بەهاوڵاتییان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەپارێزگاکانی بەغداد و بەسرە کەمترین کارت دراوەتەوە بەهاوڵاتییان، و لەپارێزگاکانی دیالە و واست و موسڵ زۆرترین کارتی دەنگدان دراوەتەوە بەدەنگدەران.

 

بڕیارە سبەی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت، و یەک شەممەش دەنگدانی گشتی ئەنجامبدرێت.