سولەیمان سۆیلو: ئامادەكاری بەئۆپراسیۆنی زستانە لەباكوری عێراق دەكەین

جیهان 06/10/2021

وەزیری ناوخۆی توركیا سولەیمان سۆیلو ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنە بەهارییەكان لەباكوری عێراق بەئەنجامێكی باش كۆتایی هات ، لەو ماوەیەدا توانیومانە چەندین كەسایەتی گرنگ لەنێو ڕیزەكانی پەكەكە لەچالاكی بخەین و چەندینیشیان بەدیل بگرین.
وەزیری ناوخۆی توركیا ڕاشیگەیاندوە لەمەودوا دەست بەئۆپراسیۆنی زستانە دەكەین ودەبێـت باشتر خۆمان ئامادە بكەین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو كەش و هەوا نالەبارە سارد و بەفراوییە ی كە لەو ناوچە شا خاویانەی باكوری عێراق هەیە ، بۆ ئەوەی لەكاتی ڕوبەڕوبونەوەی چەكدارانی پەكەكە توشی ئاڵنگاری نەبینەوە.