باشاك دەمیرتاش : 19 مانگە لەنزیكەوە سەڵاحەدینم نەدیوە

جیهان 06/10/2021

 باشاك دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لەدیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند كە نزیكەی 19 مانگە سەڵاحەدین دەمیرتاشی لەنزیكەوە نەدیوە تەنها توانیویانە بەتەلەفۆن قسە لەگەڵ یەكتر بكەن.
باشاك دەمیرتاش دەشڵێت نزیكەی 19 مانگە هیچ كام لەكچەكانم نەیانتوانیوە لەنزیكەوە باوەشێكی گەرم بكەن بەباوكیاندا تەنها بۆ ڕۆژێكیش بێت پێكەوە كات بەسەر بەرن ، وەك وتم تەنها بەتەلەفۆن لەودیو دیوارەكانەوە دەتوانین قسەی لەگەڵ بكەین.
باشاك دەمیرتاش وەك خۆی دەڵێت و نایشارێتەوە كە ئەوان ئیش بۆ ئەوە دەكەن كە دیموكراتی و دادپەروەری لەتوركیا بەرقەرار بێت و هەموان پێكەوە لەتوركیایەكی دیموكراتیدا بەئاشتی بژین.
باشاك دەمیرتاش داوا لەدەستەی دادوەری توركیا دەكات كە چاو بخشێننەوە بەدۆسیەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاشدا و بەزوترین كات بڕیاری دەرچونی لەزیندا دەربكەن چونكە هیچ بەڵگەیەك و هیچ تۆمەتێك و هیچ شایەتێك نیە كە سەڵاحەدین هیچ كارێكی نایاسایی ئەنجام دابێت ، تەنها ئەوەنەبێت كە دەیەوێت دیموكراتی و دادپەروەری لەتوركیا لەنێو بەتورك وكوردا بچەسپێنێت وهەموان پێكەوە بەئاشتی بژین.