رۆژنامەی سەن، داواكارییەكانی محەمەد سەڵاح ئاشكرا دەكات

وەرزش 05/10/2021

رۆژنامەی سەنی بریتانی، داواكارییەكانی محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی بڵاوكردەوە كە لە هاوینی 2023 كۆتایی بە گرێبەستەكەی دێت. رۆژنامەكە هەموو ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆ خستەوە كە ئەو یاریزانە داوای موچەی هەفتانەی بە بڕی 500 هەزار پاوەن كردبێت. بەڵكو داوای 300 بۆ 380 هەزار پاوەن كردووە كە ئەمەش دەبێتە بەرزترین بڕی موچە لە یانەكەداو داواكارییەكی تری سەڵاح ئەوەیە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2025 نوێ‌ دەكاتەوە.
لە ئێستادا یاریزانە میسریەكە ریزبەندی دوەمی گرتوە لە زۆری موچەی هەفتانە بە 200 هەزار پاوەن و لە دوای فریگل ڤاندایكی هۆڵەندی دێت بە 235 هەزار پاوەن.