دوای دو ساڵ، خانمانی ئێران دێنەوە نێو یاریگا

وەرزش 05/10/2021

دوای دو ساڵ، خانمانی ئێران دێنەوە نێو یاریگا
دوای دو ساڵ لە رێگریكردن جارێكی تر ئێران دەرگا واڵادەكات بەرووی خانماندا تا لە نێو یاریگاكان ئامادەبن، لە یەكەم دەركەوتنیشیاندا بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 12/10 خانمان بۆ پشتگیری هەڵبژاردەكەیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بێنە نێو یاریگای ئازادی.
دوای روخانی شاە لە ساڵی 1979 حكومەتی ئێران بە هەموو شێوەیەك رێگری دەكات لە ئامادەبوونی خانمان لە نێو یاریگادا، بەڵام لە ژێر فشارە بەردەوامەكانی (فیفا) ،  لە ساڵی 2018 بەدواوە رێگا دەدات بە ژمارەیەكی دیاریكراو لە خانمان كە لە 1000 كەس تێپەڕ نەكات، بەڵام هەندێ‌ جاریش لەو ژمارەیە زیاتر دێنە نێو یاریگاكانەوە.