گەلاوێژی نوێ بڵاوکرایەوە

رۆشنبیری 05/10/2021

ژمارە 66ی گۆڤاری گەلاوێژی نوێ بە چەندین بابەتی گرنگی ئەدەبی و روناکبیری، بڵاوکرایەوەو ئێستا لە کتێبفرۆشیەکاندا دەست دەکەوێت..

لەم ژمارەیەدا تەوەرێکی تایبەت (مارگرێت دوراس) ئامادەکراوە کە تێیدا چەندین وتارو چاوپێکەوتن لەبارەی ئەو نوسەرە فەرەنسیەوە بڵاوکراوەتەوە.

جگە لەو تەوەرە، لەم ژمارەیەی گۆڤاری گەلاوێژی نوێدا چەندین توێژینەوەو چاوپێکەوتن و چیرۆک و شیعری کوردی بڵاوکراونەتەوە.

گۆڤاری گەلاوێژی نوێ، گۆڤارێکی ئەدەبی و روناکبیریی وەرزییە، بنکەی رونکابیریی گەلاوێژ دەریدەکات.