زیاتر لە 250 هەزار لە هێزە ئەمنیەكان لە هەرێمی كوردستان وعیراق دەخرێنە ئامادە باشیەوە

عێراق 04/10/2021


بەمەبەستی پاراستن ودابینكردنی ئاسایشی بنكەكانی دەنگدان زیاتر لە 250 هەزار سەرباز و كارمەندی ئەمنی لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە لەكاتی بەریوەچوونی پرۆسەكانی هەڵبژاردن 
عەبدولئەمیر شەممەری، سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بە كەناڵەكانی راگەیاندنی راگەیاندوە : هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە رۆژی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگدان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە 
ئەو هێزانە ئەركی پاراستنی 8هەزارو 273 ناوەندی دەنگدان لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەپارێزن كە بریارە پرۆسەكە رۆژی 10ی ئەم مانگە لەسەرەتاسەری عیراق پرۆسەكە بەرێوەبچێت  .
هەروەک سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە:سبەی رۆژی سێشەممە  5-10-2021 سندووقەکان بەسەر بنکەکان دابەش دەکرێن و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ پاراستنیان بڵاو دەکرێنەوە.