ژووان و دابڕانی شیعر و لێکۆڵینەوە

رۆشنبیری 02/10/2021

بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ڕۆژانی شەمانیدا كۆڕێك بۆ نووسەر (د. ئەکرەم میهرداد) بەناونیشانی "ژووان و دابڕانی شیعرو لێکۆڵینەوە" ڕێكدەخات.
د.ئەکرەم میهرداد لە ساڵی ١٩٦٢ لە سلێمانی لە دایکبووەوخاوەنی ٣٠ کتێبی چاپکراوە لە بوارەکانی (دیموکراسی و کوردناسی و ئەدەبیاتدا) و چەندین توێژینەوەولێکۆڵینەوەی بڵاوکردۆتەوە. ئێستا سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کوردە و ناوێکی دیارە لەبواری لێکۆڵینەوەی فکری و شیکردنەوەی بیروباوەڕی چەپ و سۆسیالیزم.
"بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ" سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، وەك سەكۆیەكی ئازاد و ناوەندێكی ژیاری، هەمیشە دەروازەی هاتنە ناو داهێنانی قەڵەم و سەرجەم بەهرە ئازادەكان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، درەوشانەوەی بەردەوامی ڕوناكبیری و گەشانەوەی هزرە ڕۆشنگەرەكان ئەركی هەمیشەیی دەبێت. وابڕیارە ئەمکۆڕە ڕۆژی شەمە ٢٠٢١/١٠/٢ کاتژمێر ٣:٣٠ ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لەناو تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر دا بەڕێوەبچێت.