نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە

ئابوری 27/09/2021


ماوەی 5 رۆژە لەسەر یەك نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 80 دۆلار نزیك بوەتەوە 
ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برنت نزیكەی 1.14 دۆلار بەرزبوەو كە دەكاتە نزیكەی 1.5% نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 79.23 دۆلار 
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبوەو بۆ 75.09 دۆلار كە بەرزترین نرخە لەماوەی 5 هەفتەی رابردوودا.
پەیمانگەی " ئەی ئێن زەد" بۆ توێژینەوە لە یاداشتێكیدا بڵاویكردوەتەوە بەهۆی كەمی نەوت لەبازارەكان بەناچاری لە زۆربەی ناوچەكان نەوتی عەمببار كراو بەكار دەهێنرێت.
رۆژی هەینی رابردوو نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار كرد  وماوەی 3 هەفتەیە لەسەر یەك نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەردەوام لەبەرزبونەوەدا بوو بەرزترین نرخی تۆماركردوە لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا ئەوەش كۆمپانیایە جیهانیەكانی ووزەی ناچاركردوە بڕێكی زۆر لەنەوتی عەمبباركراو بەكاربهێنن.
بەهۆی كەم بوونەوەی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆر بوونی خواست لەسەر نەوت مەترسی بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەكرێت