ئاژانسی بلۆمبێرگ لیستی خێزانە دەوڵەمەندەكانی جیهان ئاشكرا دەكات.

ئابوری 18/09/2021


ئاژانسی بلۆمبێرگ لیستێكی بەناوی خێزانە دەوڵەمەندەکانی جیهان بڵاوكردەوەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەكە خێزانی واڵتۆن بەرەگەز ئەمریكی دەوڵەندترین خێزانن لەجیهاندا كە خاوەنی زنجیرە سوپەر ماركێتی "ووڵمارت" ن لە ئەمریكا كە بەگەورەترین زنجیرە ماركێت دادەنرێت لەجیهاندا و بڕی سامانەكەیان دەگاتە 238.2 ملیار دۆلار.
لە ریزبەرندی دووەمی لیستەكە خێزانی :مارس" ی ئەمریكی دێت كە خاوەنی زیاتر لە 141.9 ملیار دۆلارن لەبواری شیرەینیمەنی كاردەكەن.
سێهەم دەوڵەمەندی جیهان خێزانی " كوچ" كە لەبواری پیشە سازی ئیش دەكەن و خاوەنی 124.4 ملیار دۆلارە.
چوارەم خێزانە دەوڵەمەندی جیهان" خێزانی هیرمیس" وخاوەنی 111.6 ملیار دۆلارە بنەماڵەی سعود لەریزبەندی پێنجەم دێت و خاوەنی 100 ملیار دۆلارە.
لە ریزبەندی شەشەم : خێزانی "ئەمبانی هیندی" دێت كە خاوەنی 93.7 ملیار دۆلارە.
حەوتەم خێزانی "ویرتهایمەری" فەرنسیە كە خاوەنی بڕاندی بازرگانی " شانێل" و كۆی سامانەكەی دەگاتە 61.8 ملیار دۆلار
هەشتەم خێزانی دەوڵەمەند " خێزانی جۆنسۆن"ی ئەمریكیە و خاوەنی 61.2 ملیار دۆلارە.
نۆیەم خێزانە دەوڵەمەندی جیهان خێزانی "تۆمسۆن" كە خاوەنی ئاژانسی رویتەرزە و كۆی سامانەكەی دەگاتە 61.1 ملیار دۆلار.
لە ریز بەندی دەیەم " خێزانی بۆرینگەری ئەڵمانی دێت وخاوەنی 59.2 ملیار دۆلارە
خێزانی ماكمیلانی ئەمریكی بە ریزبەندی 11هەم دەوڵەمندترین خێزانی جیهان دێت و خاوەنی 51.6 ملیار دۆلارە.
خێزانی ئەلبریخت ی ئەڵمانی لە ریزبەندی 12 هەمین دەوڵەمەندترین خێزانی جیهان دێت و خاوەنی 51 ملیار دۆلارە.
ریزبەندی 13 هەم خێزانی لۆدری ئەمریكی دێت و خاوەنی 49.3 ملیار دۆلارە.
لەریزبەندی 14 هەم خێزانی رووش ی سویسرایی دێت و خاوەنی 47.3 ملیار دۆلارە. 
لە ریز بەندی 15 هەم مۆلییزی فەرەنسایی دێت و خاوەنی 45.9 ملیار دۆلارە