بوكەكەی داعش داوا لەسەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەكات ڕێگەی پێبدات بگەڕێتەوە
جیهان 16/09/2021
شه‌میمه بیگوم ته‌مه‌ن 22 ساڵ، كه به "بووكه‌كه‌ی داعش" ناسراوه، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه داوای لێبوردن له به‌ریتانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "مردن خۆشتره" له‌وه‌ی بگه‌ڕێیه‌وه ناو ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
بیگوم له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ITV"ی به‌ریتانی داوای لێبوردنی له هاووڵاتیانی به‌ریتانیا كرد و گوتی: "هیچ پاساوێك نییه بۆ كوشتنی خه‌ڵك به‌ناوی خودا، داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
بیگوم مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2015، به‌ریتانیای جێهێشت و رووی له سووریا كرد، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 15 ساڵان بووه كه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه نوێیه‌ی بیگوم باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه، وایزانیوه وه‌كو كچه موسڵمانێك كارێكی باشی كردووه، به‌ڵام به روونی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆی له‌و كاره‌ی ده‌رده‌بڕێت، به‌و پێیه‌ی به‌ریتانیا مافی مانه‌وه و وڵاتینامه‌ی به‌ریتانی لێسه‌ندووه‌ته‌وه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته، تا ئێستاش بیگوم له كامپه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران له سووریا ده‌ژی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بیگوم داوا له بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات رێگه‌ی پێ بدات بگه‌ڕێته‌وه به‌ریتانیا و بچێته به‌رده‌م دادگای ئه‌و وڵاته.
ده‌شڵێت: "ده‌مه‌وێت ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆم له‌گه‌ڵ تیرۆریستان بگێڕمه‌وه، كه چی ده‌ڵێن و چۆن بڕوا به خه‌ڵك ده‌هێنن ئه‌و كارانه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت".
ئه‌و كه‌ناڵه به‌ریتانیه هاوكات لێدوانێكی وه‌زیری پێشووی ناوخۆی به‌ریتانیای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێشتا سوورن له سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان له وه‌رگرتنه‌وه‌ی وڵاتینامه له بیگوم وهیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یاندا نه‌هاتووه.