سەركردەیەكی دیاری داعش كوژرا

جیهان 16/09/2021


سەرۆککۆماری فەرەنسا کوشتنی سەرکردەیەکی دیاری داعشی لە ساحلی ئەفریقا راگەیاند و دەڵێت: "ئەو کوشتنە سەرکەوتنێکی دیکەی مەزن بوو لە شەڕی دژی تیرۆر لە ناوچەی ساحلی."
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی عەدنان ئەبو وەلید سەحراویان کوشتووە، کە دەستی هەبووە لە هێرشەخوێناوییەکەی 2017ی نایجێر و هەروەها لە 2020ش ئەو سەرکردەیەی داعش خۆی داوای کوشتنی شەش کارمەندی رێکخراوێکی خێرخوازی فەرەنسی کردووە.
 
پێنج ساڵ لەمەوبەر سەحراوی ئەندامی قاعیدەی لقی ساحلی ئەفریقا بوو، بەرلەوەی بەیعەت بە داعش بدات.
 
ماکرۆن ئاماژەی بەوەنەکردووە لە کوێ و چۆن ئەو سەرکردەیەی داعشیان کوشتووە، بەڵام دەڵێت: "سەرکەوتنێکی مەزن بوو لە شەڕی دژی تیرۆردا".