گوتاری وەرچەرخانی ئێستاتیكی

کوردستان 16/09/2021

بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی رۆژانی شەممە، كۆڕێك بۆ نووسەر و وەرگێڕ "زەردەشت نورەدین" بەناونیشانی "گوتاری وەرچەرخانی ئێستاتیكی" ڕێكدەخات.  
كۆڕەكە ڕۆژی شەممە 18/9/2021 كاتژمێر كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید (ئازاد هەورامی) دەبێت لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی.
(زەردەشت نورەدین) بەشی ئاماری لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی سەڵاحەدین تەواو كردووە.   لەبواری فیكر، ئەدەب و ڕەخنەی كەلتوریدا كاردەكات و چەندین كتێبی وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی كوردی و دەیان وتاریشی لە بواری فیكر و ڕەخنەی كەلتوری نوسیوە و دواین بەرهەمیشی ڕۆمانێكە بەناوی "مالیخۆلیای ڕۆژ" كە ساڵی پار بڵاوبوویەوە.
"بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ" سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، وەك سەكۆیەكی ئازاد و ناوەندێكی ژیاری، هەمیشە دەروازەی هاتنە ناو داهێنانی قەڵەم و سەرجەم بەهرە ئازادەكان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، درەوشانەوەی بەردەوامی ڕوناكبیری و گەشانەوەی هزرە ڕۆشنگەرەكان ئەركی هەمیشەیی دەبێت.