مژدەیەك بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو

کوردستان 16/09/2021

چاودێر
بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، جەخت لەدانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەباخچەكانی ساوایان و ناوەندەكانی خوێندن بەچەند مەرجێك دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەنووسراوێكی نوێدا، كە واژووی مامۆستا دڵشاد عومەری بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و وێنەیەكی ئاڕاستەی پەروەردەی قەزاكان كراوە، باس لەسود وەرگرتن و دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناوەندەكانی خوێندن دەكات.
 بەپێی یەكێكە لەمەرجەكان، ئەو مامۆستایانەی وانەبێژی ساڵی رابردوون و فەرمانی كارگێریان هەیە دادەنرێنەوە بەپێی پێویستی قوتابخانە و باخچەی ساوایان.

 ئەمەش دەقی بڕیارە نوێیەكەیە...