ساڵی ڕابردوو حکومەتى هەرێم ٢٠ جار سەردانی بەغدادی کردووە
چاو‌دێر:
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، له ساڵی ڕابردوو زیاتر له ٢٠ جار وه‌ك شاند سه‌ردانی به‌غدایان
كردووە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی
وەزیران لە هەڤپەیڤێکیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، له ساڵی ڕابردوو
زیاتر له ٢٠ جار وه‌ك شاند سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی
عێراقی فیدڕاڵ دانیشتن، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وەیان ئه‌نجامدا.
زیاتر ڕوونیکردەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت
شه‌ڕێكی ده‌ستوور و مه‌ده‌نیانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان بكەن، ئه‌گه‌ر به
دوای مافه‌كانیانه‌وه نه‌بن هیچ كه‌سی دیكه نییه مافه‌كانیان بدات و بۆیان مسۆگه‌ر
بكات، بۆیه ماف وه‌رده‌گیرێت نادرێت.
وتیشی: ئێمه ده‌بێت له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی خۆمانه‌وه
كه ده‌بێت نوێنه‌رانی كارامان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی
كاره‌كان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات و له‌وێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، بۆیە
چه‌نده ئێمه ده‌نگ، ره‌نگ و سه‌نگمان یه‌كگرتوو بێت و پێگه‌مان به‌هێز بێت، ئه‌وه‌نده
ئێمه ده‌توانین مافه‌كانمان به‌ده‌ست بێنین و رێگه‌یش نه‌ده‌ین هیچ كه‌س پێشێلی مافه‌كانمان
بكات.