سەرەمووچە بۆ زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە خەرجدەكرێت

کوردستان 14/09/2021


بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیار دراوە بە پێدانی سەرمووچە بۆ زیاتر لە 10 هەزار و 75 پێشمەرگە، پلەداری دیوانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتییەكان و لیواكانی پێشمەرگە
سەرمووچەی ئەو 10 هەزار و 75 پێشمەرگە و پلەدارە، پەیوەندیی بە خشتەی نەورۆزی 2020ه‌وه‌ هەیە.
وەك لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، سەرمووچەی ئەو كەسانە بە دوو لیستی جیاواز كراوە، لیستێكیان بۆ دیوان و بەرێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیه‌، لیستی دووەمیش بۆ هەشت هەزار و 788 پێشمەرگە و پلەداری لیواكانە
وەزارەتی پێشممەرگە لە نووسراوەكەدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، سەرمووچەی ئەو كەسانە لە 1/4/2020وە ئەژمار دەكرێت
سەرچاوەیەكی ژمێریاریی لیواكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "نووسراوەكە گەیشتووەتە دەستیان و كار بۆ بەستنی سەرمووچەی ئەو پێشمەرگانە دەكەن كە لە لیستەكەدا ناویان هاتووە".
بەپێی زانیارییەكان كە لە ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگەوه‌ وەرگیراون، ئەمساڵ بە دوو فەرمانی جیاواز پلەبەرزكردنەوەی زیاتر لە هەشت هەزار پێشمەرگە و پلەداری پێشمەرگە جێبەجێ كراوە كە تایبەت بووە بە پلەبەرزکردنەوەی خشتەی ئەیلوولی 2020.
بۆ سەرمووچە و پلەبەرزكرنەوە (عه‌لاوه‌ و ته‌رفیع)، وەزارەتی پێشمەرگە دوو خشتەی ساڵانەی هەیە، خشتەی یەكەمیان نەورۆزە و خشتەی دووەمیش خشتەی ئەیلوولە.