وەزارەتی كارەبا پرۆژەی سكادا جێبەجێدەكات

کوردستان 14/09/2021

چاودێر:
وەزارەتی كارەبای هەرێم  لەگەڵ دوو كۆمپانیا پرۆژەی سكادا بۆ باشتر بەڕێوەبردنی كارەبای هەرێم جێبەجێدەكات.

 ئەمڕۆ سێشەممە،  كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستێكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی سكادا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ستێر و كۆنترۆڵ ماتیك واژووی كرد،پرۆژەكە بە تێچوونی (37,982,000) ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژەی سكادا بۆ بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستەمی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بەكار دێت.

وەزیری كارەبا ئاماژەبەوەدەكات،  ئەم پرۆژەیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی كارەبای هەرێمەكە رۆڵێكی گرنگی لە پێشخستن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبای هەرێم هەیە.

وا بڕیارە پرۆژەكە بە كواڵیتییەكی باش لە ماوەی  900 رۆژدا تەواو بكرێت.