وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تەماتە بۆهەرێم قەدەغە دەكات

کوردستان 14/09/2021


چاودێر:
وەزاەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەنێـت،، داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە ڕێگری بكەن لە هاوردەكردنی تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق.

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژبەوەدەكات، بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیاران و لەم كاتەدا كە وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، داوا دەكەن بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

لەو نوسراوەدا كە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی لەسەرە ئەوەش هاتووە، لە پێناو پاراستنی بەرووبومی ناوخۆ ئەو بڕیارە دراوە و ئەو رێژەی تەماتەیە لەكوردستان بەرهەم دەهێندرێت پێداویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، بۆیە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە لە دەرەوە دراوە.