دوای رۆیشتنی میسی، جیرارد پیكێ‌ بوە گۆڵكاری بەرشەلۆنە

وەرزش 06/09/2021

جیرارد پێكی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستادا خاوەنی زۆرترین گۆڵی یانەكەیەتی، ئەوەش دوای رۆیشتنی لیونێل میسی ئەرژەنتینی و پەیوەندیكردنی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.
رۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی رایگەیاند: پیكێ‌ خاوەنی 50 گۆڵە بە درێسی یانە كەتەلۆنیەكە بە جیاوازی 20 گۆڵ لە پێش عوسمان دیمبلیەوەیە كە خاوەنی 30 گۆڵە.
ئاس راشیگەیاند تەنانەت ئەنتوان گریزمان كە بە خواستن روی لە یانەی پێشوەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردووە لە دوو وەرزی رابردودا خاوەنی 34 گۆڵە بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە. هەروەها هەریەكە فلیپ كۆتینهۆ بە تۆماركردنی 24 گۆڵ لە پلەی سێهەمدایەو بە پلەی چوارەمیش جۆردی ئەلبا دێت بە تۆماركردنی 22 گۆڵ.