كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 17 ملیۆن كارتی دەنگدەران دابەشكراون

عێراق 05/09/2021


حەسەن سەلمان بەریوەبەری گشتی لە فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەكانی لە كۆمسیۆنی باڵا ئاشكرای كردوە : زیاتر لە 17 ملیۆن كارتی دەنگدان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە 
رونیشیكردەوە بەرزبونەوەی ژمارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كۆمسیۆن لە مانگی ئاب ەوە هەڵمەتێكی دەستپێكردوەو هەڵمەتەكە تا رۆژێك بەر لە پرۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێت . 
راشیگەیاند: یەكێك لە رێگەكانی دابەشكردنی كارتی دەنگدان بریتی بوە لە پێكهێنانی تیم لەلایەن ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن لە بەغداو شارەكانی دیكەی عیراق وگەیاندنی كارتەكە بە ماڵ بەماڵی هاوڵاتیان.
راشیگەیاند: ئەو كارتانەی كە هەڵەی تێدابوە گەڕێندراونەتەوە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكە كە كارتەكانی چاپ كردوە بەمەبەستی راستكردنەوە و دووبارە گەراندنەوەی و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.
لای خۆشیەوە حازم ردێنی جێگری سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی مافی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند: تا ئێستا 3 ملیۆن كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتوەتەوە، لەكاتێكدا تەنها مانگێك ماوە بۆ دەنگدان.