نرخی كارتی مۆبایل لە عیراق گران دەكرێت

عێراق 05/09/2021


لەشارەكانی عیراق نرخی فرۆشتنی كارتی مۆبایلی دوو هێڵی پەیوەندیكردن گراندەكرێت 
بەگوێرەی ئاژانسە عیراقیەكان نرخی كارتی مۆبایلی هەردوو هێڵی پەیوەندیكردنی زین و ئەسیر زیادكراوە و تا ئێستا حكومەت و لایەنە پەیوندیدارەكان هیچ كاردانەوەو هەڵوێستێكیان نەبوە.
بەگوێرەی كەناڵەكانی راگەیاندن له‌عێراق نرخی كارتی مۆبایلی هێڵه‌كانی زین و ئه‌سیر زیادكراوه‌و ئه‌مرۆ فرۆشیارانی كۆ كارتی ئه‌و دوو هێڵه‌ نرخه‌كه‌یان گرانكردوه‌ بۆ 6250 دینارو ئه‌مه‌ش واده‌كات كارتێكی 5 هه‌زار دیناری نرخه‌كه‌ی تا ده‌گاته‌ ده‌ستی هاووڵاتی به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 6750 دینار.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو، به‌هه‌مان شێوه‌ كارتی 10 هه‌زار دیناری نرخی فرۆشتنی به‌شێوه‌ی كۆ(جومله‌) گه‌شتۆته‌ 12250دینارو نرخی ئه‌م جۆره‌ كارته‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ستی هاووڵاتی گه‌شتۆته‌ نزیكه‌ی 13هه‌زار دینار
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌عێراق و هه‌رێم كارتی پێنج هه‌زار دیناری به‌شه‌ش هه‌زارو 10 هه‌زار دیناری به‌ 12 هه‌زار دینار ده‌فرۆشن