عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی بەرگری لە تورکیا دەکڕێت
عێراق 29/08/2021
چاو‌دێر
وه‌زیری به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌رخسته‌ی توركیا ده‌كات بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌ر و سیستمی به‌رگری.
جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری "به‌یره‌قدار"ی توركیا زۆر ورد و پێشكه‌وتون، له‌چه‌ندین وڵاتی وه‌ك سوریا‌و ئازه‌ربایجان و لیبیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
وه‌زیری به‌رگری توركیا وتی، " داوامان له توركیا كردوه كه چه‌ند پێشنیار و ده‌رخسته‌یه‌كمان تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی جۆری (به‌یره‌قدار تی بی 2) له‌گه‌ڵ هێلیكۆپته‌ری جۆری (ئاتاك 1) و سیسته‌می دژه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان بۆ بخاته‌ڕو".
هه‌ر له‌م مانگه‌دا، وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌مه‌به‌ستی كڕینی فڕۆكه و پێداویستی سه‌ربازی، سه‌ردانی پێشانگای پیشه‌سازی به‌رگری IDEF21ی له ئیستانبوڵ كرد.
وه‌زیری به‌رگری باسی له‌وه‌شكرد، له په‌راوێزی لوتكه‌ی پێشانگاكه‌دا و له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خڵوسی ئاكار هاوتا توركیه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه، "توركیا پێویسته ده‌رخسته‌كانی ئاماده بكات بۆئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت فڕۆكه‌كان بكڕێت".