ئەو سەربازەی ئوسامە بن لادنی كوشت باسی شکستی ئەمریکا دەکات لە ئەفغانستان

ڕاپۆرت 24/08/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئەو سەربازە ئەمریكیەی كە لە ساڵی 2011  لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئوسامە بن لادنی سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدەی كوشت رایگەیاند: ئەوەی بەسەر ئەمریكادا هاتوە لە ئەفغانستان مایەی بەزەیی هاتنەوەیە، هەروەك نیگەرانی و توڕەیی خۆی دەربری لەبەرامبەر شكستی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی "لۆجورناڵ دودیمانچ" فەرەنسی، رۆبەرت ئۆنیل سەربازی یەكەی دەریایی سوپای ئەمریكا رایگەیاند: لە پاش تێپەربوونی 20 ساڵ بەسەر بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان ، چەكدارانی تالیبان توانیان دەست بەسەر دەسەڵاتی ئەفغانستاندا بگرن، ئەوەش بە شكستێكی گەورە دادەنارێت بۆ هێزەكانی ئەمریكا.
راشیگەیاند: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلانە راستەقینەكەی خۆی لایدا چونكە پلانی ئەمریكا شكست پێهێنانی قاعیدە بوو.
ئەو لە لێدوانەكەیدا باسی لەوە كرد پێویست بوو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2005 لە ئەفغانستان بكشێتەوە و تەنها دەیتوانی لە رێگەی هێرشی ئاسمانیەوە بۆمبارانی تێرۆریستان بكات چونكە حەشارگەی تێرۆریستانی پێدەزانی.
ئۆنیل پێی وایە ، ساڵی 2011 زۆر گونجاو بوە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان پاش ئەوەی توانیان لە رۆژی 2 مانگی ئایار ئوسامە بن لادن لە ناوچەی ئەبۆت ئاباد لە پاكستان لەناوبەرن.
ئەو سەربازەی هێزی دەریایی ئەمریكا تەئكیدی كردەوەتەوە ئەوەی لە ئێستادا روودەدات پەیوەندی بە خوزگەكانی ئێمەوە نیە،بەراستی مایەیی بەزەیی پێداهاتنەوەیە،ئامانجەكە كوشتنی بن لادن و لە ناوبردنی قاعیدە بوو،بەڵام بەبێ ئەوەی ئەو بۆشایە بەجێبهێڵدرێت كە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە پڕدەكرێتەوە هەر ئەوەندەی تالیبان دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەو رێكخراوە هەمان ئەو كردەوانە دەكات كە لەسوریا و عیراق ئەنجامیداون.
ئۆنیل روونی كردەوە دەست وەردانمان لە دژی تالیبان ئەوەی لێكەوتوەتەوە كە هەموو شتێكمان بۆ تالیبان بەجێهێشت وەكو ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەك وتەقەمەنی وتانك و هەلیكوپتەر كە تەنانەت چۆنیەتی بەكارهێنانیشی نازانن، ئەوەش شورەیی و گاڵتە جاڕی و سەرلێشێواویە بەتایبەت كە رێگەی خۆشكردوە بۆ تالیبان بۆ تەواو كردنی ئەفسانەی خۆی كە دەڵێت پاش بەریتانیا و رووس نۆرەی دەركردنی ئەمریكایەكانە لەئەفغانستان لەسەرۆی هەموو ئەوانەشەوە تالیبان پێویستی بە شەڕكردن نەبوو بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە زۆر جار واشنتۆن ناچار بوە لەگەڵ تالیبان مامەڵە بكات و زۆر جاریش رەوشی ناهەموار ،ئەمریكای ناچار كردوە دانوستانیان لەگەڵ بكات تەنانەت گەر كارێكی خراپیش بووبێت.
زۆرجاریش سەلماندویانە كە ئەوان دیموكراسیەتی ئەمریكایان ناوێت .
 سەبارەت بەكوشتنی ئوسامە بن لادن،ئۆنێل رایگەیاند شانازی دەكەم بەشداری ئەو ئۆپراسیۆنەم كردوەو زۆربەی ئەوانەی بەشداری ئۆپراسیۆنەكەیان كرد چاوەڕوانی ئەوە نەبوون بە زیندویەتی بگەڕێنەوە.
سەرچاوە: ئاژانسەكان.