دە وڵات زۆرترین قوربانیان بە كۆرۆنا ڤایرۆس هەبوە

تەندروستی 08/08/2021


زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی بڵاویكردەوە تا ئێستا زیاتر لە 202 ملیۆن  كەس تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون و زیاتر لە 4.2 ملیۆن تووشبو گیانیان لەدەستداوە.
 زانكۆی ناوبرا لیستێكی بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بەو دە وڵاتەی زۆرترین هاوڵاتی بەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە كە بەم شێوەیە.
1-ویلایەتە یەكگرتوەكانی ژمارەی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە بریتیە لە 616هەزارو 713 تووشبوو
2-بەرازیل ئەو هاوڵاتیانەی بەو پەتایە مردوون لەو وڵاتە گەیشتوەتە 562 هەزارو 752 كەس 
3-هیندستان تا ئێستا 427هەزارو 371 كەس بە كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی لەدەستداوە
4-مەكسیك 243هەزارو 733كەس گیانی لەدەستداوە 
5- پیرۆ تا ئێستا 196هەزارو 873 كەس گیانیان لەدەستداوە
6- رووسیا 161 هەزارو 343 تووشبوو بە كۆرۆنا ڤایرۆس مردوون
7-بەریتانیا ژمارەی گیان لەدەستدان 130هەزارو585كەس
8-ئیتالیا 128هەزارو 209 كەس بەونەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە
9-كۆلۆمبیا 122هەزارو 277كەس گیانیان لەدەستداوە
10 فەرەنسا 112 هەزارو 379 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.