8 ڕێگا بۆ زیادكردنی شیری دایك

تەندروستی 03/08/2021


چاودێر:
هەمیشە  واباشترە دایك شیری خۆی بە منداڵەكەی بدات، چونكە  شیری دایك بەرگری لەشی  منداڵ بەهێزدەكات و وزەیەكی  باش بە منداڵەكە دەبەخشێت و لە نەخۆشی دەیپارێزێت، هەمیشە پزیشكان و پسپۆڕان رێنمایی دایكان دەكەن بەپێدانی شیری سروشتی خۆیان بەمنداڵەكانیان، هەروەها چەندین رێگاشییان بۆدەخەنەڕوو بۆ زیادكردنی شیر ئەویش بریتیە لە:
۱-دایك دەبێ لە ڕووی دەروونیەوە خۆی ئاسوودە بكات، چونكە خەمۆكی و دوودڵی دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی شیری دایك.
۲-دەبێ زوو زوو شیر بدەی بە منداڵەكە چونكە كاتێك منداڵ سنگی دایكی دەمژێت دەبێتە هۆی دەردانی دوو هۆڕمۆن، یەكێكیان دەبێتەهۆی زیاد كردنی درووست كردنی شیر، ئەوەی تریان دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی شیر.
۳-دەبێ لەگەڵ هەر شیر پێدانێكدا منداڵەكە لەهەر دوولای سنگت شیر بخوات، ئەگەر هەستت كرد لەتوانای دایە تەنها یەك لا بەتاڵ بكاتەوە و دواتر هیلاك دەبێ و ناتوانێت ئەوەی تریان بەتاڵ بكاتەوە، دەبێ هەركە هەستت كرد شیر خواردنی هێواش بۆتەوە  بیبەیتە لاكەی تر.
٤-دەتوانی مەساج بۆ سنگت بكەیت لەكاتی شیر پێدانا بۆئەوەی شیرە باشەكە بێتە دەرەوەو زۆرترین بڕی شیریش بێت.
٥-دەبێ ڕێگەی شیر پێدانەكەو باش بێت.
٦-نابێت مەمە ووشكەو شیری قوتوو بەكاربهێنیت .
۷-زیاد كردنی هەندێ جۆری خواردن لەلایەن دایكەكەوە شیری دایك زیاد ئەكات وەكوو (سپێناخ، برنج ، گێزەر ، ماسی سەلەموون ، پرتەقاڵ)
۸-دەبێ هەوڵ بدات بڕێكی باش شلەمەنی بخوات و ئاویش بخواتەوە، بەڵام نابێ فشار لەخۆی بكات.

سەرچاوە..

د. پشدەر عبداللە اسماعیل،

پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان