لە رانیە 50 یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر كەمدەرامەتاندا دابەشدەكرێت
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو شاری ڕانیه نزیكه‌ی 50 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ته‌واو كردووه و دوای ڕێكاری پێویست به‌سه‌ر كه‌م ده‌رامه‌تانی سنووره‌كەدا دابەشدەكرێت .
حوسێن مه‌حموود، قایمقامی ڕانیه لە لێدوانێكیدا بڵاویكردوەتەوە :" وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ناو شاری ڕانیه، ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات كه ئێستا 48 یه‌كه یان ته‌واو بوون و ئاماده‌ن بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تاندا
قایمقامی ڕانیه باسی له‌وه‌ش كرد: "یه‌كه‌كان بێ به‌رانبه‌ر نادرێن به‌و كه‌مده‌رامه‌تانه، به‌ڵكوو كارئاسانییان بۆ ده‌كرێـت و لە ماوه‌ی 25 ساڵ و به قیستی نزیكه‌ی 170 هه‌زار دیناری مانگانه یه‌كه‌كانیان پێ ده‌درێت