تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر خولێکی پەروەردەی ڕۆشنگەری دەکاتەوە
ئەمڕۆ 2/8/2021، تۆڕی
ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، لەمیانەی کارو چالاکییە ڕۆشنگەریی و پەروەردەییەکانیدا
لەسنووری ناحیەی عەربەت، بەهەماهەنگی بازنەی پەروەردەیی عەربەتی پلاتفۆرمی دابڕان
و فیمینیزمی ڕۆشنگەری خولێکی پەروەردەیی و فیکری و ڕۆشنگەری بۆ (٣٥)مامۆستای
وانەبێژی سنورەکە کردەوە.
خولەکە بەناونیشانی (کارامەییەکانی مامۆستا)
و بەسەرپەرشتی مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان بەڕێوەدەچێت کە تیایدا چەندین بابەتی گرنگی
پەروەردەیی و فیکری و کارامەییەکانی وانەوتنەوە دەوترێنەوە.
ئەم
خولە بۆماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بەشداران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی تۆڕی
ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر کرد و خواستی ئەوەیان نیشاندا ئەم خولانە بەردەوامییان
هەبێت.