ئێران.. لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٣٢ هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراوە

کوردستان 01/08/2021

چاودێر
تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا  زیاتر لە  32 هەزار  كەس توشی كۆرۆنا بوون و 366 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران سیما سادات لاری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا  نوێترین  ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە  ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٢ هەزار و ٥١١ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٦٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا لە ئێران  سێ ملیۆن و ٩٠٣ هەزارو ٥١٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ٩٠ هەزار و ٩٩٦ كەسیش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات تا ئێستا سێ ملیۆن و ٣٨٥ هەزار و ١٩٥ كەس لە كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.