بوومەلەرزەیەكی دیكە گەرمیانی هەژاند

کوردستان 01/08/2021


چاودێر
بوومەلەرزەیەكی دیكە  بە گوڕی 3.8 سنووری گەرمیانی هەژاند .

بەپێی زانیارییەكان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر ناوچەكانی شێخ لەنگەر و بەرزاییەكانی خۆرئاوای گردەگۆزینە و صاڵح ئاغای باشووری شاری كەلار هەژاندووە، هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی بەهۆی بومەلەرزەكەوە تۆمارنەكراوە.

 ئەمە لەكاتێكدایە لە دوێنێوە 22 بوومەلەرزە لە سنووری گەرمیانی داوە كە گوڕەكەیان 2.7 بۆ 3.8 پلەی رێختەر بووە لە 7 بۆ 18 كیلۆمیتری زەویدا بوون.