وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن شۆفێرانی تەكسی ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان 01/08/2021


چاودێر:
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و  لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان  بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ كردەوە، دوای ئەو وادەیە  لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام دەدرێت.

 وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیاندراوێكدا  بڵاویكردەوە، لەسەر بنچینەی كۆنووسی نێوان هەردوو وەزارەت (وەزارەتی ناوخۆ ووەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن)  لە بەرواری (16/3/2021)  و دوابەدوای نوسراوی ژمارە ( 2106) ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە رێككەوتی 29/7/2021  كە ئاراستەی  وەزارەتی ناخۆ كراوە بۆ مەبەستی پێشنیاركردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و  لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان .  

ئاماژەبەوەشكراوە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی   تا بەرواری 1/11/2021  بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و  لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت .

لەڕاگەیاندراوەكەی وەزارەت ئەوەش هاتوە، شوفێران بە پێ بژاردنی (500) هەزار دینار سزا بدرێن  و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیادبكرێت لە پێناو بە پیشە كردنی كاری شوفێری تەكسی وپاراستنی بەرژەوەندی هاولاتیان وشۆفیرانی تەكسی وجێبەجێ كردنی یاسا ورێنماییەكان، بریار لە سەر ئەم پێشنیارانە دەدرێ لە دوای كۆبوونەوویەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەت.