هۆشداری دەدرێت لە تووشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا
چاو‌دێر
دكتۆر ڕه‌زا حه‌سه‌ن پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مناڵان، له‌باره‌ی توشبوانی منداڵان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆشداری ده‌داته دایكان و باوكان و 11 خاڵ بۆ خۆپارێزی دیاری ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ر 20 منداڵێك 10 منداڵیان نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه.
دكتۆر ره‌زا حه‌سه‌ن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی په‌یامێكی ئاراسته‌ی دایكان و باوكان كردوه و نوسیویه‌تی، "كۆرۆنا له منداڵان زۆر زیادی كردوه ،به‌جۆرێك له‌ھه‌ر 20 (بیست) مناڵێك كه‌له نه‌خۆشخانه‌و كلینكه‌كان ده‌یانبینین ، 10 (ده) مناڵ نیشانه‌كانی كۆرۆنایان ھه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نیشانه‌كان بریتین له (تا، سكچون و ڕشانه‌وه، بێ ھێزی و ئازاری گشتی له‌ش، ھه‌ڵامه‌ت و كۆكه، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن) پێویسته دایكان و باوكان، ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌رنا شوێنی خه‌وتنی منداڵه‌كانیان له‌نه‌خۆشخانه نابێته‌وه.
یه‌ك: دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دو: دوركه‌وتنه‌وه له‌بازارو شوێنه قه‌ره‌باڵخه داخراوه‌كان.
سێ: نه‌بردنی مناڵ بۆ میوانی و بۆ سه‌ردانی نه‌خۆش.
چوار: ئه‌گه‌ر خولی ھاوینه‌یان ھه‌یه ، مه‌یان نێرن و باله‌ماڵه‌وه بن باشتره له‌م ماوه‌یه‌دا.
پێنج: با پاكژكه‌ره‌وه‌ی ئه‌لكھولتان ھه‌بێ له‌ماڵه‌وه‌و زو زو ده‌ستیان ته‌عقیمبكه‌ن.
شه‌ش: فێری ده‌ست شتن و پاك و خاوێنیان بكه‌ن.
حه‌وت: دوركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی شتی ده‌ره‌وه‌و سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی دانه‌پۆشراو.
هه‌شت: دوركه‌وتنه‌وه له‌یاری له‌ھۆڵه داخراوه‌كان.
نۆ: ئه‌گه‌ر مناڵێكتان نه‌خۆشه جیای بكه‌نه‌وه له‌وانی تر.
ده: كاتێك مناڵێكی نه‌خۆشت نه‌خۆشه ، مناڵه‌ساغه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌ھێنن بۆ قاوش و عیاده‌كان.
یازده: ھه‌ركات ھه‌ستت به‌و نیشانانه كرد كه‌له‌سه‌ره‌وه باسم كرد ته‌نھا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری مناڵان بكه‌ن و له‌خۆتانه‌وه ده‌رمان مه‌كرن جگه له‌ده‌رمانی تا كه ئاساییه بیكرن و كاتی پێویست به‌كاریبێنن.