وردەکاریی کۆمەڵکوژکردنی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیا لە تورکیا
چاو‌دێر
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، له شاری كونیا حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێك كوژراون و خانوه‌كه‌شیان سوتێنراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی باكوری كوردستان ئه‌و خێزانه كورد بوون و پێش مانگێك له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی توركه‌وه هێرشیان كرابوه سه‌ر.
دوای هێرشه‌كه‌ی مانگی رابردوو پێنج له هێرشبه‌ران به شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به‌ڵام دوای ئازادبوونیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورك جارێكی تر هێرشیان كردبوه سه‌ر ئه‌و خێزانه‌وه و سه‌رجه‌میان كۆمه‌ڵكوژ كردبوو.
به‌وته‌ی عه‌بدولره‌حمان كارابولوت پارێزه‌ری ئه‌و خێزانه كورده دوای هێرشی یه‌كه‌م چه‌ندین جار به‌رپرسانی حكومه‌تیان له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.