ئەمەریکا دە ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عێراق تەرخان دەکات

عێراق 30/07/2021

چاودێر

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق وڵاته‌كه‌ی بەم دواییانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشکەشی رێکخراوی یۆنامیی لە عێراق کردووە.


 لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەم دواییانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشکەشی رێکخراوی یۆنامی کردووە لە عێراق بەمەبەستی هاوکاریکردن لە کاروباری هەڵبژاردن و پلانیشی هەیە پێنج ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری دیکەش پێشکەشی عێراق بکات و چاوەڕوانی رەزامەندی کۆنگرێسن.


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا رونیشیكردۆته‌وه‌، زیادکردنی هاوکاری ئەمریکا بۆ عێراق دەرئەنجامی گفتوگۆ ستراتیژیەکانی ئەم دوایانەی نێوان هەردوو وڵاتن.


بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.