لیبیا دژی ئیخوان رادەپەڕێت

ڕاپۆرت 28/07/2021

چاودێر: 

30 تەمووز وادەی راپەڕینی گەلی لیبیایە دژی ئیخوان موسلیمین لە لیبیا كە لە دوای رووخانی رژێمی پێشووەوە هەژموونیان بەسەر فەرمانڕەوایەتی ئەم وڵاتەدا گرتووە.

ئیخوان رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە ململانێ چەكداریی و شەڕ و ئاژاوەكانی لیبیادا، لەسەر خواستی ئەوان میلیشیا چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پەڵكێشی لیبیا كراون بۆ شەڕی نێوخۆی لیبیا كە بەشێكی زۆری ئەم وڵاتەی وێرانكردووە.

بەهۆی شەڕ و ئاژاوەكانی لیبیاوە گەلی لیبیا، نەك پێشڤەچوونیان نەدیوە، بەڵكو خراپتر بوون لە سەردەمی رژێمی پێشووش.

هاوكات لە دوو رۆژی رابردوودا میلیشیاكانی ئیخوان جوڵەیانكردبوو بۆ سنوورەكانی توونس لە دوای بڕیارەكانی سەرۆكی توونس بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و پەرلەمان كە ئیخوان هەژموونی بەسەرداكردوون بەپێی هەواڵی كەناڵی سكاینیوز.

لەدوای كودێتاكەی سەرۆكی توونس قەیس سەعید بە سەر ئیخوانەكاندا، لە لیبیا ئامادەكاریی دەكرێت بۆ راپەڕین و خۆپیشاندانی سەرتاری دژی ئیخوان.

لەوباریەوە محەمەد ترهوونی رێكخەری خۆپیشاندانەكانی لیبیا بۆ كەناڵی سكاینیوز گوتی: گەلی لیبیا ماوەی چەند ساڵێكە بە دەست فەوزای میلیشیاكان و ئیخوانەوە دەناڵێنێت، پەنایان بۆ دەستی دەرەوەیی بردووە بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتیان بە ئاگر و ئاسن، بۆیە بانگەوازی خۆپیشاندانمان كردووە بۆ گەڕاندنەوەی لیبیا لە بن دەستی ئیخوانەكان.

ناوبراو گوتیشی: بانگەوازەكان بۆ دەستپێكردنی خۆپیشاندان لە لیبیا بڵاودەكرێنەوە بە درووشمی “بڕووخێت مافیاكانی ئیخوان، دزی بەسە، گەندەڵی بەسە، وێرانكاری بەسە، بەڵێ بۆ رزگاركردنی نیشتمان، بەڵێ بۆ رزگاركردنی ئایندەی منداڵەكانمان”.

محەمەد ترهوونی گوتی: ئیخوان میسر و لیبیا و تونسی گرت، لە میسر كۆتایی هات، تونس دەستیپێكردووە كۆتاییەكەیانە.

رۆژی 26ی تەمووز دوای سووتاندنی بارەگاكانی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن و فەرمانڕەوا لەنێویان حیزبی نەهزەی ئیسلامیی، سەرۆكی توونس كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد بە هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و پەرلەمان.