زیانەكانی زۆر خواردنی ئاسكرێم بۆ منداڵ
چاودێر:
ئاسكرێم و دۆندرمە وساردەمەنیەكانی تر یەكێكن لەو خواردنانەی كە لە كۆتایی وەرزی بەهار و بە تایبەت لە هاوین دا خواستێكی زۆریان لە سەرە و مناڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن و بە تام وچێژی جیاواز و ڕەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە، زۆر خواردنی ساردەمەنی یان ڕۆژانە یان بە بڕێكی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی مناڵ كە بە گوێرەی جۆرەكانیان دەگۆڕێت.
گرنگترین زیانەكانی خواردنی ساردەمەنی :
--- زۆری كێش و قەڵەوی چونكە بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە .
-- بێهزی كۆئەندامی بەرگری لەش .
-- ژەهراوی بوون بە بەكتریا و ڤایرۆس كە لە ڕێگای ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە ، لە نیشانەكانی سك چوون ، ڕشانەوە ، ئازاری ناوسك .
-- زیاد بوونی ئەگەری هەوكردنی قوڕگ و لەوزەتێنەكان .
-- زیاد بوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پووك .
-- دەركەوتنی نیشانەكانی حەساسیەت بە شیر یان هەرس نەكردنی لاكتۆز لەو كەسانەی خۆیان ئەو كێشە تەندروستیەیان هەیە كاتێ ساردەمەنیەكە شیر یان لاكتۆز لەپێكهاتووەكەیدا هەبێت .
-- سەرئێشەی دوای ئاسكریم و ساردەمەنی ، ڕەنگە لە هەندێك كەس دا ڕووبدات .
--- پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەك نەدرێت بە مناڵی خوار یەك ساڵ .
چی بردێت بە منداڵ لە بری ساردەمەنی؟
باشترین بژاردە بۆ مناڵان و گەورەش بریتی بێت :
١ --- شەربەتی مێوەی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكرێت و بخرێتە فریزەرەوە لە ناو قاڵبی جیاواز لەگەڵ كەمێك تامی ڤانێلا یان شكۆلاتەو دواتر پێان بدرێت یان وەك شێوەی ئەزەبرێت بخۆرێت و باشترە شەربەتەكە بەتڵپە و ڕیشاڵی میوەكەوە بخرێتە فرێزەرەوە .
2 --- میوە قاش بكرێت و بە شێوەی جوان و سەرنجڕاكێش بخرێتە فرێزەرەوە و بە بەستوویی بدرێت بە مناڵ .
- تا درەگتر ساردەمەنی بدرێت بە مناڵ باشترە و نابێت بە بڕێكی زۆر و بە عەلاگەی گەورە برێتە ماڵەوە .
سەرچاوە: د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك