هێزەكانی ئەمریكا تا كۆتایی ئەم ساڵ لەعیراق دەكشێنەوە

عێراق 27/07/2021


عیراق و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر كشانەوەی تەواوی هێزە شەركەرەكانی عیراق تا كۆتایی ساڵی 2021
بەگوێرەی راگەیاندراوی كۆتایی چوارهەمین خوولی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
هەردوو وڵات تەئكیدیان كردوەتەوە لەسەر پتەوتركردنی هاریكاری ستراتیژی درێژخایەن و پرسە جێ بایەخەكانی نێوان هەردوو وڵات وەكو سەقامگیری هەرێمایەتی ،تەندروستی،كەش وهەوا،توانا و سەربەخۆیی ووزە,پرسی هاوكاریە مرۆیەكان و مافی مرۆڤ،هاریكاری ئابوری،ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری وكلتوری وفێركردن 
عیراق راگەیاندراوێكی تەواوی سەبارەت بەهەوڵە بەردەوامەكان پێشكەش كردوە لە پێناو گێرانەوەی ئاسایش و گەراندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان.
بەڵینیشی دا گیانی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت كە مەشق و راهێنان بەهێزە عیراقییەكان دەكەن
لای خۆشیەوە حكومەتی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە لەسەر رێزگرتن لە سەروەری خاكی عیراق و یاسا عیراقیەكان. 
وەفدی هەردوو لا رێككەوتن پاش تەواو كردنی گفتوگۆی نێوان تیمە هونەریەكان،پەیوەندی ئەمنی دەبێتە پێشكەش كردنی مەشق و راهێنان و هاوكاری هەواڵگری وتا رۆژی 31مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2021 یەك سەربازی شەڕكەر لەعیراق نامێنێتەوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەنیازە بەردەوام بێت لەپشتیوانی كردنی هێزە ئەمنیەكانی عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە تا بتوانن رووبەروی هەرەشەی تێرۆریستان ببنەوە.