خشتەی مووچەی مانگی 7ی سەرجەم وەزارەتەكان

ئابوری 26/07/2021

چاودێر:
ئەمڕۆ 26ی تەموزی 2021، دابەش كردنی مووچەی مانگی تەموزی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێكرد و تاوەكو رۆژی دووشەممە 2ى ئاب، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت.
بەپێی لیستێكی نوێی مووچە، كە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتووە، تاوەكو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو،دابەش كردنی مووچەی مانگی 7ی تەواوی وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەردەوامی دەبێت.
دوێنێ یەكشەممە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لابردنی لێبڕینی مووچەی راگەیاند، ئەوەش لەدوای گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان.