زانایان ڤاكسینی نوێی دژ بە كۆرۆنا دروستدەكەن لەشێوەی پاودەر

ڕاپۆرت 26/07/2021


رەمەزان شێخانی
لە ئێستادا تاكە رێگا بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا ڤاكسینیەكە لە شیوەی ئەمپول، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیكدا رێگەی دیكە دەدۆزرێتەوە بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا ڤایرۆس لەرێگەی كۆئەندامی هەناسە دانەوە یان لەرێگەی حەب ەوە وەردەگیرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رادیۆی بی بی سی بەریتانی ، زانایانی سوید لەهەوڵدان بۆ درووستكردنی پاودەر لەبری ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زانایانی سویدی لە تاقیگەیەكی نزیك لە گوندی میدیكۆن كە بەگەورەترین باخچەی زانستی دادەنرێت لە باشووری ئەو وڵاتە .
ئامێرێكی هەناسەدانی پلاستیكیان دروستكردوە بە قەبارەی نیو دەنكە شقارتە ئەندامانی ئەو تیمە هیواخوازن ئەو ئامێرە بچووكە رۆڵی گەورەی هەبێت بۆ دژایەتی كردنی ئەو ڤایرۆسە لەسەر ئاستی جیهان و هەوڵیش هەیە ئەو دەرمانە دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگەی پاودەرەوە بگەێنرێتە ماڵەكانی هاوڵاتیان.
بەگوێرەی سەرچاوەكە كۆمپانیای وابۆرگ ئامێرێكی هەناسەدانی درووستكردوە كە تایبەتە بە نەخۆشانی تەنگە نەفەسی كە ئامێرێكە بەكارهێنانی زۆر ئاسان و هەرزانە و دەتونرێت لەو رێگەیەوە ژەمی دژە ڤایرۆسی كۆررۆنا وەربگیرێت.
ئامێرەكە پارچە پلاستیكێكی بچووكی بەسەرەوەیە تەنها بەلابردنی ئەو پارچەیە ئامێرەكە كە لەشێوەی پەمپدایە ودەیخەیتە ناو دەمتەوەو هەناسەیەكی قووڵ هەڵدەكێشێت و دەرمانەكە هەڵدەمژیت.
كۆمپانیای وابۆرگ بەهاوكاری كۆمپانیایەكی تایبەت بە توێژینەوەی بەرگری توانیویانە پەرە بە ڤاكسینی كۆرۆنا بدەن و لەشێوەی پاودەر دروستی بكەن.
ئەم پاودەرە بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێت تا 40 پلەی سلیزی بە پێچەوانەی ڤاكسینەكەی پێشوو كە پێویستی بە پلەی زۆر نزم هەیە.
ئاولا وینكەر بەریوەبەری كۆمپانیاكە كە مامۆستای پسپۆرە لە بواری زانستی بەرگری دا ئاشكرای كردوە : ئەم ڤاكسینە نوێیە یاسای نوێی هەیە ، پێویستی بە سارد كەرەوە نیە وكەسی تووش بوو خۆی دەتوانێت بەكاری بهێنێت بەبێ هاوكاری بنكەی تەندروستی.
لە ئێستادا كۆمپانیاكە سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ڤاكسینە نوێیەكە بەسەر كەسانی تووشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو.
كۆمپانیاكە پێی وایە ئەم تەكنیكە نوێیە بەسوود دەبێت بۆ پرۆسەی كۆتان لە ئەفەریقا بەخێرایی ، چونكە لە ئێستادا لە ئەفەریقا درووستكەری ناوخۆیان نیە و ئەو كیشوەرە رەشە رووبەروی ئاستەنگی زۆر بوەتەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە .
تەئكیدیشی كردوەتەوە كۆمەڵگەی پزیشكی گەش بینە كە ئەم ڤاكسینە نوێیە وەكو شۆرشێك دەبێت لەدژی ئەو پەتایە.