دۆرتمۆند جێگرەوەی سانشۆی دیاری كرد

وەرزش 26/07/2021

یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەتەواوەتی نزیكبۆتەوە لە گرێبەستی دونیل مالینی یاریزانی ئایندهۆفنی هۆڵەندی، سەرچاوە رۆژنامەوانیە ئەڵمانیەكان باس لەوە دەكەن مالین پەیوەندی بە كەمپی راهێنانەكانی یانە ئەڵمانیەكەوە كردووە لە شاری باد راگاستی سویسری.
رۆژنامە ئەڵمانیەكان راشیانگەیاندوە، لەچەند رۆژی داهاتودا ئەو یاریزانە هۆڵەندیە تەمەن 22 ساڵ سەرجەم پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام دەدات و راستەوخۆ دەبێتە یاریزانی دۆرتمۆند، جێی ئاماژەیە دۆرتمۆند توانی سەركەوتوبێت لەدەستنیشانكردنی جێگرەوەی جادون سانشو كە بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ ڕوی كردە یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی.