لە هەریر هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش
جیهان 24/07/2021
چاو‌دێر
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له هه‌ریر.
وه‌ین مۆرۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه كاتژمێر 1:23ی خوله‌كی نیوه‌شه‌وی هه‌ینی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه، به‌ڵام هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
به‌رده‌وامی ئەو هێرشانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، "به‌رپرسانی باڵای سیاسی و سه‌ربازیی خۆرئاوا رایانگه‌یاندووه "ئه‌و كرده‌وانە به ته‌نیا مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ئەو هێزانەی لە عێراق هەن، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كه تا ئێستاش مه‌ترسی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی شانه نووستووه‌كانی له ناوچه‌كان بیابیانییه‌كان عێراق ماوە".
به‌شێكیش له هێزه سیاسییه‌كانی نزیك له گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا، داوایان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردووە، پێداگری له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات له عێراق و رایانگه‌یاندووه "ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی بنكه‌كان بكشێنه‌وه".
پێشتریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی شیعه و نزیك له گرووپه ملیشیاییه‌كان به‌بێ ده‌نگی كورد، پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان په‌سه‌ند كردووە.
لای خۆیشیه‌وه وه‌ین مۆرۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت: "هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به چاوكراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و مافێكی سرووشتی خۆیانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن".